"بايدن: بهڵگهكانى توركيا راستن"
گولهن دەستی ھەبووە لە کودەتا شکستخواردووەکەی مانگی تەمموزی رابردووی تورکیا.
K24 – ههولێر:
جۆ بایدن جێگرى سهرۆكى ئهمريكا دان بەوەدا دەنێت کە تورکیا بەڵگەی کۆنکرێتی داوە بە ئەمریکا بەوەی فەتحوڵڵا گولەنی رابەری جەماعەتی خزمەت دەستی ھەبووە لە کودەتا شکستخواردووەکەی مانگی تەمموزی رابردووی تورکیا.
بەکر بۆزداخ، وەزیری دادی تورکیا ئاشکرای کردووە لەمیانەی کۆبوونەوەی شاندی تورکیا لەگەڵ جۆ بایدنی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە نیویۆرك، باسیان لە رادەستکردنەوەی گولەن کردووە و لەو کۆبوونەوەیەشدا، بایدن بە شاندی تورکیای راگەیاندووە کە "بەڵێ تورکیا بەڵگەی تەواوی داوەتە ئەمریکا، بۆ سەلماندی ئەوەی گولەن دەستی لە ھەوڵی کودەتاکە ھەبووە".
ھەروھا بۆزداخ ئەوەشی راگەیاندووە، ئێستا تورکیا چاوەڕێ دەکات، ئەمریکا ھەنگاوی دیکە بھاوێژێت و گولەن دەستگیر بکات و دواتریش پڕۆسەی رادەستکردنەوەی بۆ تورکیا دەست پێ بکات.