نيوزلهندا له رووى ههواڵگرييهوه بهشدارى شهڕى مووسڵ دهكات
جۆن کی، سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاندا لەگوتارێکیدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆڕک ئاشکرای کرد
K24 – ههولێر:
سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاندا رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراقی رێککەوتوون، وڵاتەکەیان بە ئاڵوگۆڕی زانیاریی ھەواڵگریی لەسەر چەکدارانی داعش و جموجۆڵیان، بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵدا بکەن.
جۆن کی، سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاندا لەگوتارێکیدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆڕک ئاشکرای کرد کە وا رۆڵی وڵاتەکەی لە شەڕی دژی داعش لە عێراق بریتی دەبێت لە کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگری دەربارەی شوێن و بنکەکانی داعش لە نێو شاری موسڵ و ناوچەکانی دەووروبەری.
ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاندا ئەوەشی راگەیاندووە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە مەشق و راھێنانەکانیان بە سەربازانی عێراق لە بنکەی سەربازی تاجی لە باکوری بەغدا کە تا ئێستا مەشقیان بە سێ ھەزار سەربازی عێراقی کردووە.