توركيا: گوله‌ن ده‌يه‌وێت ئه‌مريكا به‌جێبهێڵێت
وەزیری دادی توركیا باسی لەوە كردووە كە ئەوان بەڵگەیان ھەیە فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا به‌ره‌و وڵاتێكی دیكه جێبهێڵێت.
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دادی توركیا باسی لەوە كردووە كە ئەوان بەڵگەیان ھەیە فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا به‌ره‌و وڵاتێكی دیكه جێبهێڵێت.
به‌كیر بۆزداغ وه‌زیری دادی توركیا له نیویۆرك وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و رایگه‌یاند: زانیاری‌یان پێ گەیشتووە سەبارەت بە فەتحوڵڵا گولەن و بەڵگەشیان ھەیە لە سەر ئەوەی كە گولەن بە نیازە ئەمریكا بە جێ بھێڵێت و رووبكاتە وڵاتێكی دیكە، ھاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە به ئامانجی راده‌ستكردنی گوله‌ن چه‌ندین به‌ڵگه‌یان راده‌ستی ئه‌مریكا كردووه.
وتیشی پێویستیه واشنتن گوله‌نیان راده‌ست بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر نا ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.