نرخی نەوت گەیشتەوە سەرووی 48 دۆلار
لێدوانی حكومەتی سعودیە و كەمبونەوەی نەوتی یەدەگكراوی ئەمریكا، كاریگەریان كردە سەر بازاڕی نەوت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاویش گەیشتەوە سەرووی 48 دۆلار.
K24 – ههولێر:
لێدوانی حكومەتی سعودیە و كەمبونەوەی نەوتی یەدەگكراوی ئەمریكا، كاریگەریان كردە سەر بازاڕی نەوت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاویش گەیشتەوە سەرووی 48 دۆلار.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە لە ئاڵوگۆڕەكانی ئەمڕۆی بازاڕی نەوتدا، پێشنیازەكەی سعودیە نەوتی بەرێژەی لەسەدا یەك بەرزكردەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 48 دۆلارو 10 سەنت ھەروھا نەوتی خاوی تەكساسیش بە 46 دۆلارو 40 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێدایە، سعودیە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە ئاستی بەرھەم ھێنانی نەوتی كەم بكاتەوە و بەمەرجێك ئێران ئەمساڵ ئاستی بەرھەم ھێنانی نەوت رابگرێت و ھەروەھا بەگوێرەی بەیاننامەی حكومەتی ئەمریكا كە بڵاویكردوە، ئاستی نەوتی یەدەگكراوی ئەمریكا لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەرێژەیەكی بەرچاو كەمبوەتەوە.