به‌غدا: ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌رز ده‌كه‌ينه‌وه‌

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەپاڵاوتگەی ناسریە، لە رێگەی ھێنانی كۆمپانیا ناوەخۆیی و بیانیەكان دەست بەوەبەرھێنان دەكەین.

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەپاڵاوتگەی ناسریە،  لە رێگەی ھێنانی كۆمپانیا ناوەخۆیی و بیانیەكان دەست بەوەبەرھێنان دەكەین.

جەبار لعێبی وەزیرى نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی نەوت پلانی تۆكمەی داڕشتوە بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی بەھەرم ھێنانی نەوت لەكێڵگە نەوتیيەكانی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش دەستمان كردووە بەنۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی پاڵاوتگەی ناسریەی سەر بەپارێزگای زیقار.

وەزیری نەوت عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، دەرگامان بۆ كۆمپانیا بیانیيەكان كردووه‌تەوە و یەك لە كۆمپانیاكانی وڵاتی چینیش ئامادەیی دەربڕیوە وەبەرھێنان لەكێڵگەی نەوتی ناسرییە بكات و  ئاستی بەرھەم ھێنانی نەوت بەرزبكاتەوە،ھەروەھا  لەپلانی داھاتووشماندا دەست دەكەین بەكاركردن لە پاڵاوتگەی وەك  كەركوك و كوت و سەماوەو بەسرە.