له واشنتۆن سێ كه‌س به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن كوژران
دوو دیكه‌شی برینداربوون
K24 – هه‌ولێر
له ویلایه‌تی واشنتۆن له باكووری رۆژئاوای ئه‌مریكا سێ كه‌س له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنێك له‌ناو مۆڵێك كوژران و دوو دیكه‌شی برینداربوون و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌شی رایكردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز وته‌بیژی پۆلیسی ویلایه‌تی واشنتۆن، مارك فرانسیس رایگه‌یاند رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه كاتژمێر 7.00 ئێواره به كاتی رۆژئاوای ئه‌مریكا له مۆڵی كه‌سكێید له بورلینتۆن روویداوه.
مارك فرانسیس گوتی هێزه‌كانی پۆلیس به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌دوای ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌گه‌ڕێن، كه دواجار له كاتی رویشتن له مۆڵ به‌ره‌و ئۆتۆبانێكی نێزیك بینراوه.
هه‌ر سێ كوژراوه‌كه ژنن و برینداره‌كانیشی ژنێك و پیاوێكن، كه ژنه‌كه به سه‌ختی برینداربووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
له لایه‌كی تره‌وه، حاكمی ویلایه‌تی واشنتۆن، جێی ئینسلی له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوه ئه‌مشه‌و له واشنتۆن ترایژیدیایه‌ك روویدا، دڵه‌كانمان له بورلینتۆنه.
ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ویلایه‌تی واشنتۆن هه‌فته‌یه‌ك پاش ئه‌وه‌ی دێت كه پیاوێك به چه‌قۆ نۆ كه‌سی له‌ناو مۆڵێك له ناوه‌ڕاستی مینێسۆتا بریندار كرد، پێش ئه‌وه‌ی كه بكوژرێت.