حزبه‌كانی توركیا به‌بێ كورد له‌سه‌ر ده‌ستوور رێك ده‌كه‌ون
K24 – هه‌ولێر
سێ پارتی ناو په‌رله‌مانی توركیا به‌بێ لایه‌نی كوردی له‌سه‌ر حه‌وت ماده‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوور رێك ده‌كه‌ون.
ئه‌ندامانی هه‌ر یه‌ك له پارته‌كانی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌لاتدار و پارتی كۆماری گه‌ل و بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی له كۆمیسیۆنی سازان له‌سه‌ر ده‌ستوور رایانگه‌یاند له‌سه‌ر حه‌وت ماده‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوور رێككه‌وتن، كه به زۆری په‌یوه‌ندییان به بواری دادپه‌روه‌ری هه‌یه و چواریان تایبه‌تن به دادگای سه‌ربازی.
ئه‌وه نۆیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پارته‌كانی ناو په‌رله‌مانی توركیایه بۆ نووسینی پرۆژه‌ی یاسای ده‌ستوور كه به كۆمیسیۆنی سێ لایه‌نه به‌ناو كراوه.
ته‌نیا هه‌ده‌په به‌شداری كۆبوونه‌وه نه‌بووه، كه هیشتا هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌شدارنه‌بوونی بڵاو نه‌بۆته‌وه.