"لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی مووسڵ دەست پێدەکات"

K24 - ھەولێر

مایکڵ فالۆن، دوای سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، پڕۆسەی گەمارۆدانی مووسڵ دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێت لە دوای چەند هەفتەیەک پڕۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ دەستپێبکات.

فالۆن ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ئەوەی مووسڵ شارێکی گەورە و ئاڵۆزە، بەڵام بەم زووانە کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە.

فالۆن جەختیکردەوە، بەر لە کۆتایی ئەمساڵ، هێزە عێراقییەکان لە توانایاندا هەیە مووسڵ کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.