ئێران نیگه‌رانه له سیاسه‌تی روسیا
له رێككه‌وتنی روسیا و ئه‌مریكا ده‌ترسێت
K24 – هه‌ولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بە دربرینی ئامانجی هاوبه‌ش له نێوان تاران و مۆسكۆ له سوریا رایگه‌یاند بێگومان ئامانجه‌كانمان به ته‌واوه‌تی وه‌ك یه‌ك نین، به‌ڵام هاوشێوه‌ن.
لێدانی زه‌ریف سه‌باره‌ت به جیاوازه‌كانی نێوان روسیا و ئێران له سوریا پاش ئه‌وه‌ی دێت كه راوێژكاری سه‌ربازی رێبه‌ری ئێران رایگه‌یاندبوو له‌وانه‌یه له دانوستانه‌كانی "بگره و به‌رده" له نێوان روسیا و ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی سوریا، به‌رژوه‌ندیی ئه‌مریكا زیاتر دابین بكرێت و "به‌شێكی كه‌متر به ئێران" بدرێت و داوای كردبوو سیاسه‌تمه‌دارانی ئێران پێویسته هۆشیار بن و له‌و نێوه‌نده‌دا به‌رژوه‌ندی و به‌شی ئێران فه‌رامۆش نه‌كرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له گوتارێكدا له ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك رایگه‌یاند ركابه‌رایه‌تی له نیوان تاران و روسیا له شه‌ڕی سوریا نییه و هیچ كامه‌شیان ئه‌وه‌یان ناوێت.
پیش‌تر به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسی ئیران سه‌باره‌ت به رۆڵی روسیای هاوپه‌یمان له سوریا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیبوو كه باوه‌رییان به مۆسكۆ نییه و له‌وه ده‌ترسن له ئه‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێك بكه‌وێت و به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌به‌ر چاو نه‌گرێت.
نیگه‌رانی به‌رپرسانی ئێرانی له روسیا پاش ئه‌وه‌ی دێت كه له‌میانه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دژی تاران، روسیا راده‌ستكردنی سیسته‌كی به‌رگری هه‌وایی S300 بۆ ئێران و هه‌روه‌ها كاركردنی له بنكه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر دواخستبوو.