داعش هه‌وڵیدا فڕۆكه‌كانی بریتانیا بخاته خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی هێزی هه‌وایی به‌ریتانیا مارتین سه‌مپسۆن رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش هه‌وڵیاندا به مووشه‌كی دژی فڕۆكه، فڕۆكه‌كانیان بخه‌نه خواره‌وه.
سه‌مپسۆن به رۆژنامه‌ی تێلێگراف رایگه‌یاند فڕۆكه‌وانه‌كانی به‌ریتانی به به‌كارهێنانی مانۆری ده‌رچوون و به‌رگری ئه‌لكترۆنی و فریودان خۆیان له هێرشی موشه‌كی داعش پاراستووه.
گوتیشی له ماوه‌ی 12 مانگی رابردوو چه‌كدارانی داعش چەندینجار ده‌یانویست به موشه‌ك هێرش بكه‌نه سه‌ر فڕۆكه‌كانی بریتانیا و هه‌ر كاتێك كه هه‌وڵیاندا فڕۆكه‌كانمان بكه‌نه ئامانج، شوێنی خۆیان ئاشكرا ده‌كرد و له‌دواییدا ده‌كه‌وتنه به‌ر هێرشی هه‌وایی فڕۆكه‌كانمان.
له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو تا ئێستا هێزی هه‌وایی بریتانیا زیاتر له 200 هێرشی هه‌وایی بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و سوپای عێراق له نزیك موسڵ ئه‌نجامداوه.

مارتین سه‌مپسۆن فه‌رمانده‌ی هێزی هه‌وایی به‌ریتانیا