بە وێنە... یەكەم بەفربارینی وەرزی پایز لە توركیا

K24 - ھەولێر

دوای سێ رۆژ بارانبارین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی گەرەدەی شاری بۆڵوی توركیا یەكەمین بەفری وەرزی پایز باری.

بەفرباینی ئەمڕۆی ناوچەی گەرەدە چیاكانی ئەو دەڤەرەی سپی پۆش كرد و لەناو شاریش بەفرباری، بەڵام دوای چەند ساتێك بارانبارین دەستی پێكرد و بەفری لەناوشار سڕیەوە.

ئەو ھاووڵاتیانەی بە مەبەستی گەشتكردن سەردانی ئەو ناوچەیان كردبوو، بە بارینی بەفر دڵخۆش بوون و لە ھەمانكاتیشدا ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەیان دروستبوو.

ھەفتەی رابردوو لە ناوچەی پۆلوری شاری دێرسیمی باكووری كوردستان یەكەم بەفری وەرزی باری.