هيلارى كلينتۆن و ترامپ دژى بهرنامهى ناووكى ئێرانن
دوو كاندیدی سەرەكی ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا، ئامادەی ھێرشی سەربازین بۆ سەر ئێران.
K24 – ههولێر:
دوو كاندیدی سەرەكی ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا، ئامادەی ھێرشی سەربازین بۆ سەر ئێران.
ترامپ و هيلارى كلینتۆن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران، ئامادەی ھێرشی سەربازی بۆ سەر ئێرانن.
بە پێی ھەواڵی ئاسۆشەیتێدپرێس، بنەماكانی پرسی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران لەرزۆكن و كاریگەرییەكی زۆریشی لەسەر ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەبێت.
ئاسۆشەیتێدپرێس لە راپۆرتێكدا دەڵێت: دوو كاندیدی سەرەكی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە بەرامبەر پرسی ئەتۆمی ئێراندا سیاسەتێكی توندتریان بە بەراورد بە باراك ئۆباما ھەیە و ئەگەر رێككەوتنەكان ھەڵبوەشێتەوە ھێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران لە بەرنامەی كاری سەرۆكی داھاتووی ئەمریكا دەبێت.
كەمتر لە دوو مانگ تا ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ماوە و دوو كاندیدی سەرەكی كۆماریی و دیموكراتەكانی ئەمریكا، رووبەڕووبوونەوەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێرانیان لە بەرنامەی كاری داھاتوویان داناوە.