شهمخانى: بهردهوام ئهمريكا داواى دانووستانى لێكردووين
بەڕێوبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی میللی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا لە ترسی ئەوەی پڕۆژەکانیان لە ناوچەکە سەرنەکەوێت، بەردەوام داوای دانووستانى لەگەڵ ئێران کردووە.
K24 – ههولێر:
بەڕێوبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی میللی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا لە ترسی ئەوەی پڕۆژەکانیان لە ناوچەکە سەرنەکەوێت، بەردەوام داوای دانووستانى لەگەڵ ئێران کردووە.
ئاژانسی هەواڵی فارس، بڵاويكردهوه, عەلی شەمخانی ئێوارەی رۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی کەسوکاری کوژراوانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، گوتی: پرۆژەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە هۆی هاوکاری نەکردنی ئێران و پشتگیریی ئەمریکا لە تیرۆریستان شکستی هێناوە.
شەمخانی گوتی: پێوەندیی ئاشکرا و شاراوەی هەندێک لە وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیل خيانهتكردنه له فەلەستین و بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلام و نەتەوە موسوڵمانەکان ئەو كاره قبوڵ ناکەن.