ئێران تهكنۆلۆژياى پێشكهوتوو له خاڵه سنوورييهكان دادهنێت
ئێران بە هاوکاریی کۆمپانیایەکی ئیتاڵی ئامێری ئیکسڕای لە خاڵە سنوورییەکانی تەمەرچینی ئەودیو حاجی ئۆمەران و خاڵی سنووری بازرگانی نێوان تورکیا و ئێران دادەمەزرێنێت.
K24 – ههولێر:
ئێران بە هاوکاریی کۆمپانیایەکی ئیتاڵی ئامێری ئیکسڕای لە خاڵە سنوورییەکانی تەمەرچینی ئەودیو حاجی ئۆمەران و خاڵی سنووری بازرگانی نێوان تورکیا و ئێران دادەمەزرێنێت.
ئاژانسی هەواڵی فارسنیوز، رایگەیاند: شاندێک بە نوێنەرایەتیی کۆمپانیای وەبەرهێنانی "کوبانتۆم"ی ئیتاڵیا بە مەبەستی واژووکردنی رێککەوتن بۆ دامەزراندنی ئامێری ئیکسڕای لە سنوورەکانی تەمەرچیان و بازرگان لە شاری ورميیەن.
داود غەفووری، بەڕێوەبەری کاروباری ئابووری و دارایی پارێزگای ورمێ، رایگەیاند: بۆ چاودێریکردنی وردی هەناردە و هاوردەی کاڵا لەو خاڵە سنووریانەوە، کەڵک لە پسپۆڕانی ئیتاڵی وەردەگرین.
بەرپرسی لایەنی "ئیتالی"ش رایگەیاند: دوای دەستپێکردنی پرۆژەکە بۆ ماوەی یەکساڵ دەگاتە خاڵی کۆتایی.
ئامێری ئیکسڕای، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی وردی کاڵاکان کەڵکی لێوەردەگیرێت و بەهۆی تیشکەوە هەر مادەیەکی زیادە و نەگونجاو لە کاڵاکە جیا دەکاتەوە.