رووحانی: ئەمریكا بەڵێنێكی پێداوین

حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران رايگه‌ياند, ئەمریكا بەڵێنی داوە لەمەودوا رێككەوتنی ئەتۆمی وەكوو خۆی جێبەجێبكات.

K24 – هه‌ولێر:

حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران رايگه‌ياند, ئەمریكا بەڵێنی داوە لەمەودوا رێككەوتنی ئەتۆمی وەكوو خۆی جێبەجێبكات.

ھەواڵدەری ئیرنا بڵاویكردووه‌تەوە كە حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران دوای گەڕانەوەی لەكۆبوونەوەی ساڵانەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرایكردووە، ئەمریكا بەڵێنی داوە كە رێككەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك جێبەجێ بكات.

رووحانی دەڵێ وڵاتانی دیكەش گلەییان لەئەمریكا ھەبووە، كەرێككەوتنەكەی جێبەجێنەكردووە.

8 مانگ دوای رێككەوتنی ئەتۆمی، ئێران دەڵێ ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا رێككەوتنەكەیان وەكوو خۆی جێبەجێنەكردووە.