جهزائير: ئەنجامی كۆبوونەوەكەی ئۆپێك ئەرێنی دەبێت
وەزیری وزەی جەزائیر رایگەیاند، ھەوڵدەدەین لە كۆبوونەوەی ئەمجارەی ئۆپێك لەبارەی جێگیركردنی بازار ئەنجامێكی ئەرێنیى ههبێت و نرخی نەوت بۆ سەروی 50 دۆلار بەرزبێتەوە.
K24 – ههولێر:
وەزیری وزەی جەزائیر رایگەیاند، ھەوڵدەدەین لە كۆبوونەوەی ئەمجارەی ئۆپێك لەبارەی جێگیركردنی بازار ئەنجامێكی ئەرێنیى ههبێت و نرخی نەوت بۆ سەروی 50 دۆلار بەرزبێتەوە.
نورەدین بوتەرفە وەزیری نەوتی جەزائیر رایگەیاند، پێشبینی ناكەین لەكۆبوونەوەی ئەمجارەی ئۆپێك بە سیناریۆ بەڕێوەبچێت و بێ ئەنجام كۆتایی پێ بێت و پێویستە لەسەر وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت بەھەر جۆرێك بێت بە ئهنجامێكی باش لەكۆبوونەوەكە بێنە دەرەوە.
وەزیری وزەی جەزائیر ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتانی نا ئەندام لە ئۆپێك وەكو روسیا ئامادەیان دەربڕیوە بەشداری كۆبونەوەكە بكەن و لەگەڵ ئەوەدان بازاڕی نەوت سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێتەوە، ھەروەھا جەزائیریش دەخوازێت وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت ھەنگاوێكی نوێ بەئاراستەی كەمكردنەوەی بەرھەم ھێنانی نەوت بنێن.