سعووديه به مه‌رج هه‌نارده‌ى نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه
سعوودییە جێگیرکردنی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی ئێرانی كردووەته مه‌رج بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی كه‌مبكاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سعوودییە جێگیرکردنی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی ئێرانی كردووەته مه‌رج بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی كه‌مبكاته‌وه.
حكومەتی سعوودییە رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران له ئاستی به‌رهه‌می ئه‌مساڵ جێگیر بكرێت ئه‌وا سعوودییەش كه‌مترین ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌مساڵی ده‌كاته پێوه‌ر بۆ جێگیر كردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و سه‌قامگیری بازاره‌كان.
سعودیه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ند ئه‌و پیشنیازه‌ی كردووه بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوی ئوپیك، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه‌مترین به‌رهه‌می نه‌وتی سعودیه زیاتر لە 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بووه و باشترین ئاستی به‌رهه‌می ئه‌مساڵی ئێرانیش 3 ملیۆن و 600 ھەزار به‌رمیل نه‌وت بووه.
ئەمە لەكاتێدایە وه‌زیری نه‌وتی جه‌زائیر گه‌شبینه به‌سه‌ركه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئۆپیك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ سه‌رووی په‌نجا دۆلار.