وه‌زيرانى نه‌وتى ئێران و سعووديه كۆده‌بنه‌وه
به‌رپرسێكی ئێرانی رایگه‌یاندووه، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه نافه‌رمیه‌كه‌ی وڵاتانی نه‌وتی له جەزائیر، وه‌زیرانی نه‌وتی ئێران و سعودیه كۆدەبنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئێرانی رایگه‌یاندووه، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه نافه‌رمیه‌كه‌ی وڵاتانی نه‌وتی له جەزائیر، وه‌زیرانی نه‌وتی ئێران و سعودیه كۆدەبنه‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ميهر، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نەكراوه، رایگه‌یاندووه، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه نافه‌رمیه‌كی ئۆپێك له جەزائیر، بێژه‌ن زه‌نگه‌نە وه‌زیری نه‌وتی ئێران و ھەروەھا خالید فالیح وه‌زیری نه‌وتی سعودیە كۆده‌بنه‌وه.
به‌رپرسه ئێرانیه‌كه راشیگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی بابه‌تی نه‌وت وه‌كو كارتێكی سیاسی به‌كارناهێنێت و پشتگیری ھەموو هه‌وڵێكی جێگیركردنی نرخی نه‌وت ده‌كات.