زۆربەی شەقامە سەرەكییەكانی بەغدا داخران
K24 – هه‌ولێر
ھێزە ئەمنییەكانی عێراق ژماره‌یه‌كی زۆری شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غدایان داخست و رێوشوێنی توندی ئه‌منیان له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كانی پایته‌خت گرته‌به‌ر، بۆ پێشیگرتن به ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی.
به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا زۆربه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی پایته‌ختی داخستووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه نزیكن له كۆمه‌ڵگه‌كانی بازرگانی و شوێنه‌كانی كات به‌سه‌ر بردن، پاش ئه‌وه‌ی كه زانیاری پشتڕاستكراو سه‌باره‌ت به نییه‌تی رێكخراوی داعش بۆ ئه‌نجامدان هێرشی خۆكوژی له چه‌ندین ناوچه‌ی پایته‌خت به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه.
رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌ام ده‌بن بۆ پێشیگرتن به هه‌ر جۆره هێرشی داعش له به‌غدا كه هه‌وڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی له شه‌رگات و گه‌یاره و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای ئه‌نبار ده‌دات.