10 جۆر كاڵاى ئێران به بێ هيچ چاودێرييه‌ك هه‌نارده‌ى عێراق ده‌كرێن
عێراق و ئێران رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه 10 جۆر كه‌لوپه‌لی ئێرانی به‌بێ هيچ كۆنترۆڵ و چاودێرییه‌ك هاورده‌ی عێراق بكرێن.
K24 – هه‌ولێر:
عێراق و ئێران رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه 10 جۆر كه‌لوپه‌لی ئێرانی به‌بێ هيچ كۆنترۆڵ و چاودێرییه‌ك هاورده‌ی عێراق بكرێن.
دوای سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پلاندانان، سلمان ئه‌لجومه‌یلی بۆ تاران، عێراق و ئێران له تاران له‌یه‌ك گه‌یشتنێكیان واژوو كردووه.
به گوێره‌ی لێكگه‌یشتنه‌كه، كه‌ره‌سته‌كانی وه‌كو،ماتۆڕسكیل، پاسیكڵ و هه‌ندێك جۆری تایه، ھەروەھا خشت وكاشی و مۆزاییك، لەھەمانكاتدا هێلكە و دۆشاوی ته‌ماته و بەرھەمە سپیاییەكان به بی هێچ كۆنترۆڵ و چاودێریه‌ك له ئێرانه‌وه هاورده‌ی عێراق بكرێن.