وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی تورکیا دەکات

لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەنقەرە کۆببێتەوە و قەیرانی سووریا و پەنابەران مژاری سەرەکی کۆبوونەوەکانی جۆنسۆن دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە.

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بۆرس جۆنسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەنقەرە کۆببێتەوە و قەیرانی سووریا و پەنابەران مژاری سەرەکی کۆبوونەوەکانی جۆنسۆن دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە.

ئەمە یەکەم سەردانی جۆنسۆن دەبێت بۆ تورکیا، لەوەتەی پۆستی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای گرتووه‌تە دەست.

ئەم سەردانەی جۆنسۆن بۆ تورکیا لەکاتێکدا کە لەنوێترین لێدوانیدا، جۆنسۆن لەبارەی سووریاوە رایگەیاندبوو، کە هۆکاری سەرەکی درێژەکێشانی شەڕوکوشتاری سووریایە و پوتنی سەرۆکی رووسیای تۆمەتبار کردووە بەوەی رێگەی بۆ رژێمی ئەسەد خۆشکردووە لە کوشتنی سوورییەکان.