گوله‌ن: ئاماده‌م بگه‌ڕێمه‌وه‌ توركيا

فەتحوڵڵا گولەن، رابەری جەماعەتی خزمەت لە نوێترین لێدوانیدا ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ گەڕانەوەی بۆ تورکیا، ئەگەر ئەمریکا داواکەی دەسەڵاتدارانی تورکیا پەسەند بکات بۆ رادەستکردنەوەی.

K24 – هه‌ولێر:

فەتحوڵڵا گولەن، رابەری جەماعەتی خزمەت لە نوێترین لێدوانیدا ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ گەڕانەوەی بۆ تورکیا، ئەگەر ئەمریکا داواکەی دەسەڵاتدارانی تورکیا پەسەند بکات بۆ رادەستکردنەوەی.

گولەن لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی زی دی ئێفی ئەڵمانیا، رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بەداواکەی ئەنقەرە رازی بێت ئەوا ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا و ھیچ کێشەیەکی نییە.

ھەروەھا گولەن، دەڵێت: ئەو ئامادەیە لێکۆڵینەوەشی لەگەڵدا بکرێت ئەگەر دەستەیەکی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی لەو کەیسە کرد.

ھەر لەھەمان چاوپێکەوتندا، گولەن جارێکیدیکە رەتیدەکاتەوە کە ئەو ھیچ پەیوەندییەکی بە ھەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی مانگی تەموزی رابردووی تورکیاوه‌ هه‌بووبێت.