سهرۆكی ئهنجوومهنی یهكێتی ئهوروپا دهڵێت: توندوتۆڵكردنی سنوورهكان تاكه رێگهیه
بۆ رزگاربوون له قهیرانی پهنابهران
K24 - ههولێر:
دۆناڵد تاسک، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا لەمیانەی بەشداریکردنی کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی پەنابەران لە ئەوروپا، رایگەیاند، ئەو بڕوایەدایە کە تاکە چارەسەری درێژخانەیەنی قەیرانی پەنابەران و رێگەگرتن لە ھاتنی پەنابەرانی دیکە بۆ ئەوروپا، کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی وڵاتانی ئەوروپایە، بەتایبەتی سنووری وڵاتانی بالقان.
تاسك گوتی: "لەوەتەی کێشەی پەنابەران لە ئەوروپا دروستبووە، بڕوای من ئەوەبووە کە سنووری وڵاتانی ئەورووپا توندوتۆڵتر بکرێت، بەتایبەتی سنووری وڵاتانی بالقان".
ههروهها گوتی: "بێگومان ئەوەش پەیوەستە بە ھەماھەنگی بەھێزی نێوان یەکێتی ئەوروپا، وڵاتانی بالقان و تورکیاوە و ئەمڕۆش جەخت لەسەر ئەو رێگەچارەیە دەکەینەوە و بە بەرپرسانی وڵاتانی بالقان رادەگەیەنین کە پێویستە سنوورەکانیان پێویستە دابخرێن و رێگەنەدرێن چیدیکە پەنابەران روو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن".