بۆردومانی حه‌له‌ب به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا و سوریا له‌ماوه‌ی شه‌وی رابردوو زیاتر له 10 جار هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چه‌ندین هێرشی دیكه‌یان ئه‌نجامدا.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند چه‌ندین كه‌س به‌هۆی هێرشه هه‌واییه‌كانی شه‌وی رابردووی حه‌له‌ب كوژران و بریندار بوون، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا و سوریا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌ره‌كانی "الراشدین، بستان القصر، بستان الپاشا" و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵات حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له به‌كارهێنانی بۆمبی فۆسفۆری و ناپالم و بۆمبی به‌رمیلی له هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی حه‌له‌ب ده‌كات.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا و سوریا هه‌روه‌ها چه‌ندینجار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ردوو شارۆچكه‌ی "قبتان الجبل و عین جارة" له رۆژئاوای پارێزگای حه‌له‌ب.
به‌رده‌وامبوونی بۆردومانی حه‌له‌ب له كاتێك دایه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ئه‌و شاره كۆبووه‌وه و ئه‌مریكا، بریتانیا و فه‌ره‌نسا داوایان له روسیا كرد هێرشه هه‌واییه‌كانی رابگرێت و نێردراوی تاییه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ سوریا داوای ئاگربه‌ستێكی 48 كاتژمێره له حه‌له‌ب كرد.