ترامپ و كلینتۆن رووبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م دیبه‌یتی راسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 - هه‌ولێر:

بڕیارە ئەمشەو یەکەم دیبەیتی راستەوخۆی تەلەڤزیۆنی لەنێوان ھەردوو کاندیدانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

لەیەکەم دیبەیتی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠١٦دا، بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد تڕەمپی کاندیدی کۆمارییەکان رووبەڕووی ھیللەری کلینتۆنی کاندیدی دیموکراتەکان دەبێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بە ملیۆنان ئەمریکی بینەری دیبەیتەکە بن.

بەگوێرەی بەرنامەی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ھەردوو کاندید ھەتا رۆژی دەستپێکردنی ھەڵبژاردنەکان کە 8ی تشرینی دووەمی داھاتووە، سێ دیبەیتی راستەوخۆ ئەنجام بدەن و رۆژی دووشەممە یەکەم دیبەیت بەڕێوەدەچێت.

پێش دەستپێکردنی دیبەیتەکە، راپرسییە نارفەرمییەکان ئاشکرایان کردووە کە ھەردوو کاندید یەکسانن لەئاستی دەنگەکانیان و ھەردووکیان لەسەدا پەنجای دەنگەکانیان بەدەست ھێناوە.