فهرهنسا له بارهی تاوانی جهنگی هۆشداری دهداته ئێران و رووسیا
K24 - ههولێر:
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی ئەنجامدانی تاوانی جەنگی لە حەلەب هوشداری دهداته ئێران و رووسیا.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئێوارەی یەکشەممە، لە کۆبوونەی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئەنجامدانی تاوانی جەنگی لە شاری حەلەبی سووریا بە توندی هوشداریی دایە ئێران و رووسیا.
ژان ژاک ئەرۆ، رایگەیاند، ئەگەری زۆری هەیە ئێران و رووسیا لە شاری حەلەب وەک هاوبەشی حکوومەتی سووریا لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگدا بناسرێن.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتی: لە کاتێکدا هەموو لایەک دەزانن بۆ سووریا جگە لە رێگەچارەی سیاسی هیچ رێگەچارەیەکی نییە، رژێمی بەشار ئەسەد بە ئەنقەست تێکهەڵچوونی سەربازی دەورووژێنێت.
باڵێۆزی فەرەنساش لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرلە کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاندبوو وڵاتەکەی لە سووریا داوای ئاگربەستی بەپەلە دەکات.