ناتانياهۆ هۆشدارى دهداته هيلارى و ترامپ
سهرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە جیا لەگەڵ دوو کاندیدەکەی کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی ئەمریکا لە بارەی رێککەوتنی ناووکی ئێران گفتوگۆی کرد.
K24 – ههولێر:
سهرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە جیا لەگەڵ دوو کاندیدەکەی کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی ئەمریکا لە بارەی رێککەوتنی ناووکی ئێران گفتوگۆی کرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە ناوەندی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی دوناڵد ترەمپ بڵاویکردەوە، باس لەوە کراوه، دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی بە بنیامین ناتانياهۆ داوە ئەگەر لەم هەڵبژادنەدا سەربکەوێت، لە رووی ستراتیجی سەربازییەوە پشتگیری حکوومەتی ئیسرائیل دەکات.
بەیاننامەی ناوەندی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی هیلاری کلینتۆنیش رایگەیاند، کلینتۆن لە بارەی هاوکاریکردنی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت و هەوڵیش دەدات رێککەوتنی ناووکی لەگەڵ ئێران وەک خۆی جێبەجێبکرێت.