ئێران دژایه‌تی خۆی بۆ ئاگربه‌ستی سووریا راگه‌یاند

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/973c8a1e-854a-49c5-946d-3f8bc4eb6411/iran%20u%20agrbesi%20suria.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دژایەتیی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتن لەسەر ئاگربەست لەلایەن ئەمریکا و رووسیاوە دەربڕی و رایگەیاند هێندێک هێزی ناوچەیی و جیهانی دەیانهەوێ کات بۆ تیرۆریستان بکڕن بۆ ئەوەی سەر لەنوێ خۆیان رێکبخەنەوە.

بەهرام قاسمی, گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ده‌ڵێت: "ناکرێ کاتێک ئاگربەست رابگەیەنرێ کە گرووپە تیرۆریستەکان لە دۆخێکی خراپدان و گەمارۆ دراون".

قاسمی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئاگر بەس بۆ ئەوەیە کە کاتیان بۆ بکڕن و مۆڵەتیان بدەنێ بۆ ئەوەی خۆیان ریک بخەنەوە و سەر لە نوێ ئامانجە خرابکارانە و تیرۆریستییەکانی خۆیان دەست پێ بکەنەوە".

گوتیشی: "هەست دەکەین هه‌ندێک هێزی ناوچەیی و جیهانیی بە دوای ئەوەوەن کات بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان بکڕنەوە بۆئەوەی سەرلەنوێ گرووپە تیرۆریستییەکان رێکبخەنەوە".