ئێران دژایهتی خۆی بۆ ئاگربهستی سووریا راگهیاند
K24 - ههولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دژایەتیی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتن لەسەر ئاگربەست لەلایەن ئەمریکا و رووسیاوە دەربڕی و رایگەیاند هێندێک هێزی ناوچەیی و جیهانی دەیانهەوێ کات بۆ تیرۆریستان بکڕن بۆ ئەوەی سەر لەنوێ خۆیان رێکبخەنەوە.
بەهرام قاسمی, گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دهڵێت: "ناکرێ کاتێک ئاگربەست رابگەیەنرێ کە گرووپە تیرۆریستەکان لە دۆخێکی خراپدان و گەمارۆ دراون".
قاسمی ههروهها دهڵێت: "ئاگر بەس بۆ ئەوەیە کە کاتیان بۆ بکڕن و مۆڵەتیان بدەنێ بۆ ئەوەی خۆیان ریک بخەنەوە و سەر لە نوێ ئامانجە خرابکارانە و تیرۆریستییەکانی خۆیان دەست پێ بکەنەوە".
گوتیشی: "هەست دەکەین ههندێک هێزی ناوچەیی و جیهانیی بە دوای ئەوەوەن کات بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان بکڕنەوە بۆئەوەی سەرلەنوێ گرووپە تیرۆریستییەکان رێکبخەنەوە".