دانیشتووانی گوندی سەھۆڵانی مەھاباد نارازین
K24 - ههولێر:
دانیشتووانی گوندی سەھۆڵانی سەر بە شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان دەڵێن بەرپرسان، داھاتی گەشتیاری ئەشكەوتی سەھۆلان لە ناوچەكە خەرج ناكەن و داھاتەكە بۆ خەڵكی ناوچەکە نییە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گوندی سەھۆلان بە كوردستان 24-ی گوت داھاتی ئەشكەوتی گەشتیاری سەھۆلان بۆ خەڵكی گوندی سەھۆلان و دەوروبەری خەرج ناكرێت، بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە دانیشتووانی گوندەكانی دەوروبەری سەھۆلان نارەزایی خۆیان گەیاندووەتە قایمقامی مەھاباد و دەڵێن داھاتی زۆر و زەوەندی ئەشكەوتی سەھۆلان بۆ خەڵكی ناوچەکە نییە.
بەپێی یاسای گەشتیاری ئێران دەبێ بەشێك لە داھاتی ناوچە گەشتیارییەكان بۆ خەڵكی ناوچەكان تەرخان بكرێت.