باقری: سووریا و عێراق مەیدانی پێشكەوتنی زانستی سەربازین

مەحەممەد باقری فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی ئێران رايگه‌ياند، شەڕ لە سووریا و عێراق دەتوانێت ببێتە ھەلێك بۆ بەرەوپێش بردنی زانستی سەربازی بۆ ئێران.

K24 – هه‌ولێر:

مەحەممەد باقری فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی ئێران رايگه‌ياند، شەڕ لە سووریا و عێراق دەتوانێت ببێتە ھەلێك بۆ بەرەوپێش بردنی زانستی سەربازی بۆ ئێران.

رەجا نیوز لە زاری باقری بڵاویکردەوە،  مەیدانی شەڕ لە سووریا و عێراق لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان كێبركێیەكە بۆ كۆكردنەوەی زانستی سەربازی و ئێستاش رووسیا بە وردى لە ھەوڵدایە زانستی فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان لە ئێران وەربگرێت.

ئێران لە چەند ساڵی رابردوودا پلانی روونی بۆ بەرەوپێش بردنی توانای چەك و ئاستی سەربازی خۆی راگەیاند و لە ماوەی رابردووشدا ھەبوونی جۆری مووشەكی نوێ راگەیاند.