پۆليسى سعوودييه ئه‌بوسن ده‌ستگير ده‌كات
به‌ڤيديۆ.. ساته‌وه‌ختى ده‌ستگيركردنه‌كه‌ى ببينه
K24- هه‌ولێر
پۆليسى سعوودييه، گه‌نجێكى سعوودى به‌ناوى "ئه‌بو سن" ده‌ستگير ده‌كات و لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 25ى ئه‌يلول/سێپته‌مبه‌رى 2016، رۆژنامه‌ى "سبق" بڵاويكرده‌وه، له ريازى پايته‌ختى سعوودييه، پۆليس، "ئه‌بو سن" ده‌ستگير ده‌كات، به تۆمه‌تى ده‌ركه‌وتنى به‌شێوه‌يه‌كى نه‌شياو له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى (You Now) دا.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، فه‌رمانى گرتنى ئه‌م گه‌نجه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، كه له‌رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، ڤيديۆكانى بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ كچێكى بيانيدا قسه ده‌كات كه گوايه به‌شێوازێكى نه‌شياو ده‌ركه‌وتووه و چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌يه‌كى ناشيرينى تێدايه، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كاردانه‌وه‌يه‌كى زۆرى له‌كۆمه‌ڵگه‌ى سعوودييه به‌دواى خۆي‌دا بهێنێت، خه‌ڵكى به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌مجۆره ڤيديۆيانه ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕن و سكاڵا دژى تۆمار بكه‌ن، چونكه ئه‌وان پێانوايه بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره ڤيديۆيانه له‌گه‌ڵ دابونه‌رێت و كۆمه‌ڵگه‌ى سعوودييه يه‌كترى ناگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وايكردووه له‌لايه‌ن پۆليسى سعوودييه به‌دواداچوونى جددى بۆ بكرێت و فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌ربكرێت.
ئه‌بوسن، گه‌نجێكى سعوودييه، ماوه‌يه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵسا به‌بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ند ڤيديۆيه‌ك كه تێيدا به‌شێوازێكى كۆميديا له‌گه‌ڵ خانمێكى ئه‌مه‌ريكى ته‌مه‌ن 21 ساڵان به‌ناوى كريستينا قه‌سه ده‌كات و بووه مايه‌ى سه‌رنجى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان.