لیژنەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەکردنی مووچەی فەرمانبەران پێکدەهێنرێت

لە نێوان هەولێر و بەغدا

K24 - هه‌ولێر:

مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری کورد، رایگەیاند, لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بڕیار لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا دەدرێت، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

حەیدەر وتی: "لیژنەکە بیروبۆچوونەکانی هەولێر و بەغدا لەیەکتر نزیک دەکاتەوەو هەوڵ دەدات چارەسەرێک بۆ کێشەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بدۆزێتەوە و لە کۆتاییدا راپۆرتێک ئامادەدەکرێت و پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت".

پێشتر، سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان، بەڵێنیدابوو لێژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكبھێندرێت.