پێنتاگۆن: داعش چەکی کیمیایی لە شەڕی مووسڵ بەکاردەهێنێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن دووپاتیکردەوە، رێکخراوی داعش سوورە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

پێنتاگۆن روونیکردەوە، دڵنیاین لەوەی داعش چەکی کیمیایی لە کاتی پێشڕەوییەکانی هێزە عێراقییەکان بەرەو شاری مووسڵ بەکاردەهێنێ، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی یەک هەفتە بەسەر کەوتنە خوارەوەی مووشەکێک لە نزیک بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە باشووری رۆژهەڵاتی مووسڵ.

جێف دەیڤز، گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئەرێنی دەرچووە و داعش گازی خەردەلی بەکارهێناوە.