ھێزی ئاسمانی ئێران: ئامانجمان ئیسرائیلە
فەرماندەی ھێزی ئاسمانی سوپای ئێران ئەمیر عەلی حاجیزادە لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی سوپای پاسداران دەڵێت: ئامانجی ئێران خاكی ئیسرائیلە.
K24 – ههولێر:
فەرماندەی ھێزی ئاسمانی سوپای ئێران ئەمیر عەلی حاجیزادە لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی سوپای پاسداران دەڵێت: ئامانجی ئێران خاكی ئیسرائیلە.
ھەواڵدەری فارس بڵاویكردەوە، حاجی زادە بە ئاشكرا وتوویەتی تا كۆتایی ئەمساڵ رێژەی زۆری موشەكی زولفەقار دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن.
ھاوكات وتوشیەتی: ئامانجی ئێمە خاكی ئیسرائیلە بۆیە پێویستیمان بەو موشەكانە نیە ئاستی زیاتر لە دوو ھەزار كیلۆمەتر بپێون.
لە ماوەی رابردوودا ئێران پەرەی زۆری بە موشەكەكانی داوە و ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی رۆژئاوا نیگەرانی خۆیان لە بەردەوامی چالاكی موشەكی ئێران دەربڕیوە.