پاسداران: ھەر ھەڵەیەكی سعودیە واتا لەناوچوونی یەكجاری ئەو وڵاتە
فیروز ئابادی بە ئاشكرا وتی: پێويسته راھێنان بە سەربازانی ناوچە و كاری راوێژكاری بكەین و دهبێت بەھێزیان بكەین.
K24 – ههولێر:
حسێن فیروز ئابادی فەرماندەی پێشووی ھێزە چەكدارەكانی ئێران ھێرشیكردە سەر سعودیە و وتی: ئەو وڵاتە لەئاستێكدا نیە كە بیەوێ ھەڕەشە لە ئێران بكات چوونكە نە توانایی ھەیە نە ھێزی مرۆیی و نە فەرماندە. ھاوكات ھەڕەشەش دەكات ھەر ھەڵەیەكی سعودیە بەرامبەر ئێران واتە لەناوچوونی سعوديیەكان و وەھابیەت.
فیروزئابادی دەشڵێت: ھەموو جیھان چاوی لە پێشكەوتن و توانایی موشەكەكانی ئێرانە و ئێمەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمنانمان جەخت لەسەر بەھێزكردنی توانایی موشەكیمان دەكەینەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا فیروز ئابادی بە ئاشكرا وتی: پێويسته راھێنان بە سەربازانی ناوچە و كاری راوێژكاری بكەین و دهبێت بەھێزیان بكەین.