له 20 رۆژ كهمتر زياتر له 20 كهس لهسێدارهدراوون
بەگوێرهى رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لەو ماوەیەدا رۆژانە زیاتر لە یەك كەس لەسێدارە دراون.
K24 – ههولێر:
دوای ئەوەی دوێنێ زیندانیەكی دیكە لە گرتووخانەی ورمێ لە سێدارە درا، ژمارەی لەسێدارەدراوان لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا گەیشتە 22 كەس.
بەگوێرهى رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لەو ماوەیەدا رۆژانە زیاتر لە یەك كەس لەسێدارە دراون.
زۆربەی ئەو حوكمدراوانه بە تاوانی كوشتن و مادەی ھۆشبەر لە زيندان بوون.
ھاوكات چوار مێردمنداڵ لە زیندانی سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان سزای لە سێدارەدانیان بۆ بڕاوەتەوە و چاوەڕوانی جێبەجێكردنی سزاكەیانن.
رێكخراوە جیھانیەكانی مافی مرۆڤ و كۆمەڵگهی نێودەوڵەتی بەردەوام داوای راگرتنی سزای لەسێدارەدان لە گرتووخانەكانی ئێراندا دەكەن.