ئۆپێك كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سازده‌كات
بازاڕی نه‌وتی جیهان له چاوه‌ڕوانی ئه‌و كۆبوونهوهیهدایه

K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له جه‌زائیر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی رێكخراوی ئۆپیك بۆ سه‌قامگیری بازاره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت سازبكرێت.
بڕیاره له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وڵاتانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك بۆ جێگیركردنی به‌رهه‌می نه‌وت و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به‌شدار بن، تا ئێستاش هه‌ریه‌ك له سعودیاو ئێران ناكۆكن له‌سه‌ر سنوورداركردنی به‌رهه‌می نه‌وتی و روسیاش رایگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك بۆ روسیا گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت، به‌ڵام نرخی نه‌وت له بازاره‌كاندا به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جه‌زائیر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی تۆماركردووه و بازاڕیش له چاوه‌روانی كۆبوونهوهكهدایه.