شاندى عێراق گه‌یشته جه‌زائیر
بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زارەتی نه‌وتی عێراق بڵاویكردەوە، شاندی عێراق گه‌یشته جه‌زائیر بۆئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپێك.
وه‌زارەتی نه‌وتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە, وه‌زیری نه‌وت, جه‌بار عه‌لی حسێن لعێبی و ئه‌و شانده‌ی كه یاوه‌ریان كردبوو گه‌یشتنه جه‌زائیر بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه وه‌زیره عێراقیيه‌كه له‌گه‌ڵ هاوتا جه‌زائیرییه‌كه‌ی، نووره‌دین بووته‌رفه كۆبووه‌ته‌وه و پێشنیازی كردووه كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی سۆمۆ و نه‌وتی باشوور, له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سۆنا تراكی جه‌زائیری كۆببنه‌وه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی دانانی بناغه‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له بواری نه‌وت و گاز و بواره‌كانی دیكه‌ی پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان.