عێراق: بنياتنانه‌وه‌ى ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان 14 مليار دۆلارى ده‌وێت

حكومه‌تی عێراق كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سازكرد له‌ژێر ناونیشانی (پێشانگای عێراق بۆ بنیادنانه‌وه‌ و دروستكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان له‌ژێر چنگی داعش)

K24 – هه‌ولێر:

به‌رپرسێك له‌ حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به‌ 14 ملیار دۆلار هه‌یه‌ بۆ دووباره‌ بنیادنانه‌وه‌ی باڵەخانە و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ وێرانكرابون له‌ كاتی شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ عێراق.

حكومه‌تی عێراق  كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سازكرد له‌ژێر ناونیشانی (پێشانگای عێراق بۆ بنیادنانه‌وه‌ و دروستكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان له‌ژێر چنگی داعش) ئه‌م پێشانگایه‌ش به‌ به‌شداریكردنی 57 كۆمپانیا كه‌ نوێنه‌رایه‌تی 16 وڵاتی عه‌ره‌بی و بیانی ده‌كه‌ن ئه‌نجامدرا و وا بڕیاره‌ تاوه‌كو چوار رۆژ به‌رده‌وامبێت.

عه‌بدولباست توركی سه‌رۆكی سندوقی بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانیش رایگه‌یاند، دووباره‌ بنیادنانه‌وه‌ و دروستكردنه‌وه‌ی بینا و ناوچه‌ روخێنراوه‌كان پێویستی به‌ 14 ملیار دۆلار هه‌یه‌.