مۆسكۆ ئەنجامەكانی كۆبوونەوەی ئۆپێك پێشبینی بۆ ناكرێت
بڕیاره وڵاتانی نه‌وت فرۆشی ناو ئۆپێك و ده‌ره‌وی ئۆپێك له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆنگره‌ی و‌زه‌ی جیهانی، سبه‌ی له جه‌زائیری پایته‌ختی جه‌زائیر كۆببنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
رووسیا رایگه‌یاند، زه‌حمه‌ته پێشبینی ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی نه‌وتفرۆشی ناو ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه بكرێت.
ئه‌لیكساندر نۆڤاك وه‌زیری و‌زه‌ی رووسیا، رایگه‌یاندووه، كه زۆر زه‌حمه‌ته پێشبینی ئه‌وه بكرێت كه كۆبونه‌وه‌يه‌كی وڵاتانی نه‌وت فرۆش له جه‌زائیر،چ ئه‌نجامێكی ده‌بێت، به‌ڵام گفتوگۆكان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه بڕیاره وڵاتانی نه‌وت فرۆشی ناو ئۆپێك و ده‌ره‌وی ئۆپێك له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆنگره‌ی و‌زه‌ی جیهانی، سبه‌ی له جه‌زائیری پایته‌ختی جه‌زائیر كۆببنه‌وه.