ئه‌مريكا: ئێران ئاستى به‌رهه‌مى نه‌وتى به‌رزكردووه‌ته‌وه
وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی ئێرانی گه‌یشتووه‌ته‌وه هه‌مان ئاستی پێش سه‌پاندنی سزا ئابووریه‌كان.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی ئێرانی گه‌یشتووه‌ته‌وه هه‌مان ئاستی پێش سه‌پاندنی سزا ئابووریه‌كان.
ئه‌رنست مۆنیز وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناوكی رایگه‌یاند، له‌دوای هه‌ڵگرتنی به‌شێك له سزا ئابووریيهكان له‌سه‌ر ئێران ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كردووه و گه‌یشتووه‌ته‌وه هه‌مان ئاستی جارانی.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه یه‌كه‌مجاره وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا باس له ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران بكات، كه رۆژانه زیاتر له چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت.