سعودیە: موچەی پلە باڵاكانی كەمكردەوە
پادشای سعودیه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز چه‌ند فه‌رمانێكی پادشايى ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
پادشای سعودیه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز چه‌ند فه‌رمانێكی پادشايى ده‌ركرد سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه و ئیمتیازی ئه‌نجومه‌نی شورا و سه‌رجه‌م وه‌زیران و گه‌وره فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی حكو‌می، ئه‌مه‌ش نوێترین هه‌نگاوه كه شانشینی سعودیه ده‌یدات له سه‌رده‌می هه‌رزانی نه‌وتدا.
ئاژانسی فه‌رمی سعودیه له بڵاوكراوه‌یه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه فه‌رمانه‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی له سه‌دا بیستی كارمه‌ندان و وه‌زیره‌كانی ده‌وڵه‌تی گرتووه‌ته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه ئابوریناس فه‌زل ئه‌لبوعه‌ینین ده‌ڵێت ئه‌و خاڵه له‌نێو فه‌رمانه‌كاندا زۆرترین كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بودجه و دیارترین كاردانه‌وه‌شی له‌سه‌ر خه‌رجی حكومه‌ت ده‌بێت.
ده‌شڵێت، دووباره رێكخستنه‌وه و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه ئابوورییه له‌ناكاوه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه، پێویستی به‌وه هه‌یه جارێكی دیكه پلان دابنرێت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجیيه‌كانی حكومه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ش واده‌كه‌ن فشاری دارایی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته كه‌م ببێته‌وه.