مانگرتن 2 مليار دۆلار زيانى له كۆمپانياى هيونداى داوه
ژماره‌ی به‌رهه‌می ئۆتۆمبێله‌كانیشی زیاتر له 100 هه‌زار ئۆتۆمبێل كه‌میكردووه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای هیوندای كۆری به‌هۆی مانگرتنی كرێكارانییه‌وه ئه‌مساڵ زیاتر له 2 ملیار دۆلار زیانی ئابووری پێ گه‌یشتووه و ژماره‌ی به‌رهه‌می ئۆتۆمبێله‌كانیشی زیاتر له 100 هه‌زار ئۆتۆمبێل كه‌میكردووه، به‌ڕێو‌به‌راتی كۆمپانیاكه‌ش رایگه‌یاندووه، ئاستی زیانه ئابوورییه‌كان چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو.