وێنه‌ی خانمه باڵاپۆشێك له گۆڤاری "پله‌ی بۆی" بڵاوده‌كرێته‌وه
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی گۆڤاره‌كه‌دا
K24 - هه‌ولێر:
ره‌نگه بۆ گۆڤارێكی وه‌كو پله‌ی بۆی، كارێكی نامۆ بێت كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژنێكی باڵاپۆش بكات و له جیاتی وێنه‌ی رووتی ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كان كه گۆڤاره‌كه ده‌قی پێوه‌گرتبوو، وێنه‌ی ئه‌و خانمه باڵاپۆشه بڵاوبكاته‌وه.
نوور تاگووريان, ته‌مه‌ن 22 ساڵ، ده‌یه‌وێت وه‌ك یه‌كه‌م خانمه ئه‌مه‌ریكی موسڵمان و وه‌ك بێژه‌رێكی باڵاپۆش له ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مه‌ریكا, ده‌ربكه‌وێت.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه، ئێستا له به‌شی هه‌واڵی ڤیدیۆیی پێشكه‌ش ده‌كات له "Newsy"، كه تۆڕێكی ئه‌مه‌ریكییه و كورته ڤیدیۆی هه‌واڵی بڵاوده‌كاته‌وه.
تاگووری له‌و بڕوایه‌دا، كارامییهكانی ئه‌و وه‌ك ژنێكی موسڵمان، وایكردووه ببێته رۆژنامه‌وانێكی باشتر و ده‌ڵێت: "باڵاپۆشیم بووه‌ته هۆی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زیاتر".
به‌هۆی ئه‌و كاره‌ش، تاگووری، په‌یامێكی زۆری ره‌خنه‌ی بۆ هاتووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، "گرنگی پێنادات" به‌تایبه‌تیش كه له‌لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به بڕیاردان بۆ ده‌ركه‌وتنی به باڵاپۆشی له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن، نوور ده‌ڵێت: "كارێكی ئاسان بوو و پێویستی به ماندووبوون نه‌بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێشكه‌شكردنی هه‌واڵ به پاڵاپۆشی كاریگه‌ری له كاره‌كه‌م نه‌كردووه و هیچ گرفتێكی بۆ درووست نه‌كردووم".
"پله‌ی بۆی" ئێستا ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ته‌كانی پێشووی بووه و وازی له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی رووتی ئه‌كته‌ر و گۆرانبێژه‌كان هێناوه, به‌مه‌ش 4 هێنده جه‌ماوه‌ری زیادبووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)