ژنێكی فه‌ره‌نسی بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژكاران له سێداره نه‌درێن سكاڵاكه‌ی كێشانده‌وه
له مافی خۆی خۆش ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر
ژنه شاخه‌وانێكی فه‌ره‌نسه‌وی كه له لایه‌ن چوار هاووڵاتی ئه‌فغانی له ئێران ده‌ستدرێژی كرابووه سه‌ری، سكاڵاكه‌ی كێشاندنه‌وه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كه له سێداره نه‌درێن.
ژنه گه‌شتیاری فه‌ره‌نسه‌وی كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ساڵی رابردوو له سنووری ئه‌رمه‌نیاوه چووه ئێران و پاشان بۆ شاخه‌وانی چووه ناوچه‌یه‌كی باكووری تارانی پایته‌خت، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی كه‌شوهه‌وا له سه‌ره‌تای شه‌ودا، داوه‌تنامه‌ی پاسه‌وانی باغێك بۆ مانه‌وه‌ی له‌ناو باغ قبووڵ ده‌كات.
به‌پێی میدیاكانی ئێرانی كاتێ كه پاسه‌وانی باغ ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی باغ و ژنه فه‌ره‌نسه‌وییه‌كه نووستووه، چوار گه‌نجی ئه‌فغانی ده‌ست و پێی ئه‌و ژنه 23 ساڵییه ده‌به‌ستن و ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ری.
پاسه‌وانی باغه‌كه پاش گه‌ڕانه‌وه، ژنه‌كه ده‌باته تاران بۆ ئه‌وه‌ی كه سكاڵا تۆمار بكات، كه پاش تۆماركردنی سكاڵا، به‌دواداچوونی دۆسیه‌كه‌ی به پارێزه‌كه‌ی ده‌سپێرێت و وڵاتی ئێرانی به جێ ده‌هێڵێت.
دادگای به‌رایی به پشت به‌ستن به DNA روودانی ده‌ستدرێژی پشتڕاست كرده‌وه و بڕیاری سێداره‌دان بۆ ده‌ستدرێژیكاران ده‌ركرد.
دادگای باڵای ئێران حوكمی ده‌ركراو بۆ دوو تۆمه‌تبار ره‌تكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه "رووداوی ده‌ستدرێژی" به‌پێی شه‌رع نه‌سه‌ڵمێنراوه و پێویسته دووباره پێداچوونه‌وه به كه‌یسه‌كه بكرێت.
.jpg)
به‌پێی هه‌واڵیكی ده‌نگی ئه‌مریكا به‌شی فارسی، پارێزه‌ر محه‌مه‌د ره‌زا به‌نده‌رچی رایگه‌یاند تاوانه‌كانی وه‌ك ده‌ستدرێژی ره‌هه‌ندێكی گشتی هه‌یه له‌گه‌ڵ ره‌هه‌ندێكی تایبه‌تی. بواری تایبه‌تی مافی كه‌سه "حق الناس" و بواری گشتی ئه‌و تاوانه "حق الله"ـه. ئه‌گه‌ر بواری گشتی ئه‌و تاوانه بسه‌ڵمێنرێت، ئه‌وا سزاكه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژنه فه‌ره‌نسه‌وییه‌كه، سكاڵاكه‌ی كێشاندبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پێشی به سێداره‌دانیان بگرێت.
رۆژنامه‌كانی نزیك له پارێزگارانی ئیران ره‌خنه‌یان له‌و ژنه گرتووه كه بۆ بانگهێشتی پیاوێكی نه‌ناس بۆ مانه‌وه‌ی شه‌وانه قبووڵ كردووه.
ژنه فه‌ره‌نسه‌وییه پێشتر رایگه‌یاندبوو مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه خوجێیه‌كان له‌كاتی شاخه‌وانی كارێكی ئاساییه، كه چه‌ندین جار مێوانی خه‌ڵكی گونده شاخاوییه‌كانی ناوچه بووه.