سێ ناوچەی دیکەی لە دەستی داعش رزگار كران

K24 - ھەولێر

ئیسماعیل مەحلاوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند، هێزەکانی سوپا و چەکداری هۆزەکان توانیویانە ناوچەکانی ئەلبوشەملون، بنکەی پۆلیسی سەلام و مزگەوتی ئیمان لە جزیرەی ئەلبو عەلی جاسم لە رۆژئاوای روومادی کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

هەروەها گوتی: "بەدەیان چەکداری داعش لەو شەڕانەدا کوژراون و چەندین مۆڵگە و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی چەکداران لەناوبراون".

بەگوێرەی لێداونەکەی مەحلاوی، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا تەواوی ناوچەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە.

ئۆپەراسیۆنی ھێزە عێراقییەكان بەردەوامە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی ژێردەستی داعش، لە ئێستاشدا باس لە نزیكبوونەوەی دەستپێكردنی پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ دەكرێت.