رۆژنامهیهكی ئهمهریكی: ئێران و ئەمریكا سێ رێككەوتنی نهێنییان واژووكردووە
سهر له نوێ گۆمهكه دهشڵهقێنێتهوه
K24 - ههولێر:
رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی بڵاویکردووهتەوە, ئێران و ئەمریکا لە جنێڤ, بەنهێنی سێ رێکكەوتنيیان واژووکردووە و ئەمریکا گەمرۆی لەسەر بانکێکی ئێرانی لابردووە، كه دهبووایه تا ههشت ساڵی دیكه ئهو گهمارۆیانه بهردهوامبن.
بڵاوبوونەوەی ئەو رێکكەوتنە نهێنییە لەناوخۆی ئەمریکا و لەئەوروپا دەنگدانەوەی هەبووە.
رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ", 29-ی سێپتەمبەر ھەواڵێكی بڵاوكردەوە و ئەو گۆمەی شلەقاندەوە كە تاكوو ئێستا كابینەی حەسەن رۆحانی و كۆشكی سپی لێی دەرباز نەببوون.
ئەو رۆژنامەیە دەلێ ئەمریكا لەپێناو ئازادكردنی ھاووڵاتیانی رێكەوتنێكی نھێنی لەگەڵ ئێران كردووە، كە پێشوەختە گەمارۆكانی سەر بانكی سپا و بانكی سپای نێودەوڵەتی لابردووە.
ئەو رێكەوتنە نھێنییە لە 17ی ژانوییە و لەجنێڤ واژۆكراوە،و پێشتریش جگە لە لابردنی ئەو گەمارۆیانە بڕی یەك ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری قەرزی ئەمریكاش راستەوخۆ بەئێران دراوەتەوە.
ھاوكات رێكەوتنیش كراوە كە ئەمریكا تۆمەتە یاساییەكانی لەسەر 21 ھاووڵاتی ئێرانی ھەڵگرێت، ئازادیان بكات،و لەھەمووشیان گرنگتر ئەمریكا گەمارۆ سەر بانكی سپا و بانكی سپای نێودەوڵەتی لابردووە.