ترهمپ داواى ههڵبژاردنێكى بێگهرد دهكات
بەھۆی متمانە نەبوونی بە سیستمی دەنگدان لە ئەمریكا.
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، داواى لە لایەنگرانی کرد مانگی داھاتوو چاودێری بنكەكانی دەنگدان بكەن، ئەویش بەھۆی متمانە نەبوونی بە سیستمی دەنگدان لە ئەمریكا.
ھەرچەندە ئاماژە بەوە دەكرێت كە ھیچ جارێك بەڵگەی ساختەكاری لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بەدی نەکراوە، بەڵام ترەمپ گومانی ھەیە ئەمجارە لە ھەڵبژاردندا ساختەكاری بكرێت، ئەویش بۆ ئەوەی ناوبراو سەر نەكەوێت، بۆیە بە لایەنگرانی دەڵێت كە ئێوە چاودێری بنكەكانی دەنگدان بكەن بۆ رێگریكردن لەو ساختەكارییانە.