عەبادی: هیچ هێزێکی بیانی بەشداری شەڕی مووسڵ ناکات
"كۆنترۆڵكردنهوهی موسڵ نزیكه"
K24 - ههولێر:
دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، هیچ کەسێک ناتوانێت رێگە بگرێت، لە بەشداریکردنی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتیکردەوە هیچ هێزێکی زەمینی بیانی لە پرۆسەکەدا بەشداربێت.
پێشتر، چەندین جار عەبادی داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیای کردووە لە نزیکی مووسڵ، تەنانەت، لە سەردانی ئەمدواییەی بۆ نیویۆرک عەبادی داوای لە ئەمریکاییەکان کرد فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی.
عەبادی نزیكبوونهوهی دهستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵی دووپاتکردەوە و بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە، گوتی: "ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری مووسڵ نزیكه و داوا له خهڵكی شارەکە دهكهین هاوكاری و پشتیوانی هێزه ئهمنییهكان بكهن".
هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختیکردەوە هێزه ئهمنییهكان له ههوڵدان له شهڕی رزگارکردنی مووسڵدا زیان به هاوڵاتییانی سڤیل نهگات.